دیندار زێباری: لەهەرێم زیندانی نهێنی نییە

پۆڵەتیك پرێس

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە، لەكوردستان هیچ زیندانێكی نهێنی نییەو حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری مامەڵە لەگەڵ زیندانیكراوان دەكەن.

دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، زیندانی نهێنی لە هەرێم نییە، رەتیشیكردەوە گروپی میلیشیایی لەپشت گرژییەكانی ئەم دواییەی كوردستانەوە بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم ئەو كەسانەی لە هەرێم دەستگیر دەكرێن لەژێر چاودێری دەسەڵاتی دادوەریدان.

وتیشی، “یەكێك لەو خاڵانەی شانازی پێوەدەكەین بوونی ئازادییە لەبەر ئەوە هیچ كەس بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیر ناكرێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەردەوام بەشێك لە چالاكانی مەدەنی و راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان باس لە خراپی دۆخی مافی مرۆڤ لە كوردستان دەكەن، هاوكات باس لەوەش دەكەن تائێستاش لە هەرێم زیندانی نهێنی هەیە كە دوور لە بڕیاری دادوەر هاوڵاتیان دەستگیردەكرێن و ئەشكەنجە دەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا