دیندار زێباری لە بارەی بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر مەترسییەك ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

دیندار زێباری ئاشكرای دەكات، زیاتر لە نیوەی دەستبەسەركراوان لە زیندانەكاندا، تووشبووانی ماددەی هۆشبەرن.

دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی یەكشەممە 26_2_2023 لە میانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2020، كە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان دەناسرێت، بوونی هەیە لە هەرێمی كوردستان.

دیندار زێباری وتی: پێگەی جوگرافی هەرێمی كوردستان، ناسەقامگیری سنوورەكان، هەروەها بوونی گرووپە چەكدارەكان، وایكردووە ماددەی هۆشبەر بە ئاسانی بڵاوببێتەوە.

وتیشی: لە ساڵی 2014 تاوەكو 2019 لە هەرێمی كوردستان كەیسەكانی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر نەدەگەیشتنە 100 كەیس، بەڵام لەدوای ساڵی 2019 بۆ ئێستا ئامارەكان گەیشتوونەتە ئاستێكی زۆر مەترسیدار.

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەوانەی ئێستا لە ناوەندەكانی چاكسازی و دەزگا ئەمنییەكان دەستگیركراون ژمارەیان سەروو چوار هەزار كەسە كە زیاتر لە نیوەی ژمارەی زیندانیانی ناو چاكسازییەكان پێكدەهێنن و زۆربەیان گەنجن. بەدەر لەم ژمارەیە بە هەزاران خەڵكی دیكەش هەن لە هەرێمی كوردستان كە ئالوودەی مادەی هۆشبەر بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا