دیندار زێباری: كۆچكردنی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەی هەرێم دەستی پەكەكەی لە پشتە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هۆكاری كۆچكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەو لێشاوی كۆچكردنەوەی كە ئێستا روویان لە سنوورەكانی بیلارووس و پۆڵەندا و لیتوانیا كردووە دەڵێت، بە بڕوای من هۆكاری كۆچكردنی گەنجان زیاتر دەستێكی نەرێنی لەپشتەوەیە‌، بەدیاریكراویش دەتوانم بڵێم: پەكەكە و میدیاكانی سەر بە پەكەكە و ئەوانەی هاوسۆزن لەگەڵی، رۆڵێكی زۆر نەرێنی لەوبارەیەوە دەگێڕن.

دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی پارتی راگەیاندووە، ئەوەی لە وڵاتانی ئەوروپا دەگوزەرێت، بۆ ئەو ناكۆكییە سیاسییانە دەگەڕێتەوە، كە لەنێوان یەكێتی ئەوروپا و وڵاتی بیلاڕووس هەیە، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی بایەخە و پێویستە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی گرنگیی پێ بدرێت، ئەوەیە كە نابێت خەڵكی هەرێمی كوردستان لەو نێوەندەدا بەكاربهێندرێت و ببێتە قوربانی ئەو ناكۆكییە سیاسییانە.

دیندار زێباری وتی، بە هەزاران كەس بەقاچاخ كۆدەكرێنەوە و لەڕێگەی هێڵی ئاسمانییەوە دەگوازرێنەوە بۆ سنوورێكی دیاریكراو، كە زۆرێك لە وڵاتان ئاگاداری ئەو راستییەن، بۆیە ئەم بابەتە بەسیاسیكردنی پرسی كۆچبەرانە لەسەر ئاستی جیهان.

وتیشی: هەرێمی كوردستان لەڕووی پێشكەوتنەوە لە هەموو رووێكەوە هەنگاوی باشی ناوە، بە هەزاران كەس لە ناوچەكانی دیكەی عێراق بەمەبەستی كاركردن روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و تا ئێستا چەندین راپۆرتی هەڵسەنگاندن لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی دیكەوە لەبارەی هەرێمی كوردستان ئامادەكراون، كە ئەنجامەكانیان لەسەر پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان پۆزەتیڤانە بوونە.

دیندار زێباری دووپاتیكردەوە، بە بڕوای من هۆكاری كۆچكردنی گەنجان زیاتر دەستێكی نەرێنی لەپشتەوەیە‌، بەدیاریكراویش دەتوانم بڵێم: “پەكەكە و میدیاكانی سەر بە پەكەكە و ئەوانەی هاوسۆزن لەگەڵی، رۆڵێكی زۆر نەرێنی لەوبارەیەوە دەگێڕن”، كە بەردەوام كار بۆ لەكەداركردنی ناوبانگ و شكۆی هەرێمی كوردستان دەكەن و بەرنامەڕێژی بۆ ئەو مەبەستە كراوە.

باسی لەوەشكرد، بەگوێرەی بەدواداچوونەكان، ماوەیەكە ژمارەیەك رۆژنامەنووسی هاوسۆز لەگەڵ پەكەكە، كار بۆ لەقكردنی شكۆی هەرێمی كوردستان دەكەن، لەلایەكی دیكەشەوە كە بەهۆی شەڕی پەكەكە، زیاتر لە 400 گوند لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان چۆڵكراون، كە پێدەچێت بەشێكی زۆر ئەو گەنجانەی وڵات جێ دەهێڵن، هی ئەو ناوچانە بن، بەهۆی ئەوەی كە لە بەردەوامی نائارامی ناوچەكانیان، ناتوانن گوندەكانیان ئاوەدان بكەنەوە و ئەمەش هۆكارێكی دیكەی كۆچكردنی گەنجانی هەرێمی كوردستانە بۆ دەرەوە‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا