دوایین ئاماری قوربانییانی بۆردوومانەكانی توركیا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی‌ (CPT) ئەمریكی‌ بڵاویكردەوە كە لە سەرەتای ساڵی2021 وە تاوەكو ئێستا، بەلایەنی كەمەوە 19 هاووڵاتی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بۆردوومانەكانی‌ سوپای‌ توركیاوە برینداربون.

تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی‌ (CPT) ئەمریكی‌ ڕایگەیاندووە، بەهۆی بۆردوومانەكانی سوپای توركیاوە بۆسەر گوندی بۆسەل لە ناحیەی دەركار، هاووڵاتییەكی مەدەنی بەسەختی برینداربو.

ئاماژەی‌ بۆ ئەوەش كردووە كە رۆژی دووشەممەی رابردوو 9ی ئاب، گوندی بۆسەل لەناحیەی دەركار لە هەرێمی كوردستان، بەچڕی لەبارەگا سەربازییە نوێیەكانی توركیاوە بۆردوومانكرا، بۆردوومانەكان بوونە هۆی برینداربوونی عەبدولرەحمان یوسف-ی تەمەن55 ساڵ كە خەڵكی گوندی بۆسەل-ە.

رێكخراوەكە باسی لەوەكردووە، لە سەرەتای ساڵی 2021 ەوە تاوەكو ئێستا، بەلایەنی كەمەوە 19 هاووڵاتی مەدەنی لە هەرێمی كوردستانی عێراق بە هۆی بۆردوومانەكانەوە برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا