دەروازەیەكی بازرگانی گەورە لە نێوان عێراق و ئێراندا دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری گواستنەوەی عێراق و شاندێكی پسپۆڕ لە وەزارەتەكە، گەیشتنە بەسرە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی گەورەی بازرگانی لە نێون عێراق و ئێراندا لە نزیك شەلەمچە لە باشووری عێراق بەسەر بكەنەوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی عێراق، بڕیارە لە نزیكترین كاتدا دەروازەی شەلەمچە كە ناوەندێگی بازرگانی گەورەیە لە نێوان عێراق و ئێراندا بكرێتەوە كە لە كۆمەڵێك كۆگا و شوێنی تایبەت بە پشكنینی ئۆتۆمبێل و چاككردنەوەی بارهەڵگرەكان پێكهاتووە.

حسێن بەندەر شەبەلی،  وەزیری گواستنەوەی عێراق، رایگەیاندووە، لەسەر راسپاردەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی دەروازەكەیان كردووەو لەماوەیەكی نزیكيشدا دەروازەكە بەفەرمی دەكرێتەوە.

هاوكات بەگوێرەی هەواڵی ئاژنسی ئیرنا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی داوە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق بەرزە، چاوەڕوانی ئەوەیان هەیە ئەو قەبارەیە لە داهاتوودا بۆ 21 ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە.

سنووری نێودەوڵەتیی دەروازەی شەلەمچە لە باشووری عێراق، 15 كیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە و مەودای دەروازەكە لە بەسرە دەگاتە 20 كیلۆمەتر.

پێشتر بە ئامانجی رێگری کردن لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی عێراق بڕیاری داخستنی دەروازەی شەلەمچە لەگەڵ ئێران دەركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا