سەلاحەدین دەمیرتاش هۆشداری لەبارەی بارودۆخی توركیاوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەلاحەدین دەمیرتاش، سەركردەی كوردی زیندانیكراو لە توركیا لە گرتوخانەكەیەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و هۆشداریی لە داڕمانی تەواوی توركیا دا و داوایكرد تا توركیا بە تەواوەتی دا نەڕماوە باشترە پەنا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت ببرێت.

لە ئێستا توركیا بەدەست دابەزینی بەهای لیرەی وڵاتەكەیەوە توشی قەیرانی سەختی ئابوری و هەڵاوسانی نەختینە بووەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئەو وڵاتەش بڕیاری دەركردوە كەمترین ئاستی كرێ دوو هێندە بكات و سوریشە لەسەر ئەوەی سوود بەرز نەبێتەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان ( هەدەپە ) داوا دەكات هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت و دەڵێت “دۆخەكە زۆر مەترسیدارە، تا توركیا دانەڕماوە، باشترە پەنا بۆ هەڵبژاردن ببرێت.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا