مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ شەهید و برایندارانی گرژییەکانی کەرکووک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ کەسوکارو خانەوادەی شەهیدانی گرژییەکانی دوێنێی کەرکووک بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات هەرچی زووە ئەو کەسانەی تەقەیان بەڕووی خۆپشاندەرانی کوردا کردووە دەستگیربکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:

بەداخەوە دوای درووست بوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێوارەی رۆژی ٢-٩-٢٠٢٣ لە شاری کەرکوک، ژمارەیەک هاووڵاتیی کورد شەهید بوون، و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون، بۆ ئەو رووداوە دڵتەزێن و نەخوازراوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکارو خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە دەکەین، هەروەک هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە سەرۆک وەزیرانی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین؛ بە زوویی ئەوانەی کە تەقەیان بە رووی خوپێشاندەراندا کردووە بە سزای خۆیان بگەن و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک
٣-٩-٢٠٢٣

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا