هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا پێشبینی ڕوودانی کارەسات دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەرکەکانی هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی کارەساتێکی گەورە دەبنەوە.

چارلس براون جونیەر، سەرۆکی ئەرکەکانی هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، تا ساڵی 2035هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا، ڕوبەڕووی کارەساتی هێرشی هێزە ئاسمانیەکانی چین دەبێتەوە، لە لایەن چەند فرۆکەیەکی شەڕکەرەوە.

لە یەکێک لە گۆڤارە بەناوبەنگەکانی ئەمریکادا، پێشبینیەکانی براون جونیەر پشت ڕاست کراوەتەوە، ئاشکرای دەکەن ئەگەر هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا فێری وەڵامدانەوەی خێرا نەبێت، ئەوا ڕوبەڕووی کارەسات دەبێتەوە.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا، نموونەی هێنایەوە لەسەر هێزە ئاسمانیەکانی چین ئاماژەی بەوەدا، چین لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 5فڕۆکەی شەڕکەری نوێی وەک، (جی-10)(جی-١٦)(جی-20)(جی-31)(سو-35)هەبووە، لە کاتێکدا ئەمریکا تەنها دوو فرۆکەی(ئێف-35 لایتینگ 2)و(ئێف-15 ئی ئێکس سوپەر) شەڕکەری هەبووە.

براون ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا نەترسن لە دەرهێنانی فڕۆکە کۆنەکان لە خزمەتگوزاریداو، فڕۆکەی نوێ لە جێگەیان دابنێن، بۆ ماوەیەکی کاتی فڕۆکە شەڕکەرەکانیان لە ئەرکەکانیان کەم بکەنەوە، وتی”من پێم باشە هێزێکی بچوک و بەهێزم هەبێت کە توانای شەڕکردنی هەبێت، لە هێزێکی گەورەو بێتوانا”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا