شاندێكی تەندروستی عێراق سەردانی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە شاندێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەردانی هەرێم بكات بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی كەرتی تەندروستی هەرێم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە دوای پێكهێنانی لیژنەیەك لەلایەن وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق لە بەغدا گەیشتوونەتە چەند دەرئەنجامێك.

ئەوەشهاتووە، گرنگترین ئەو خاڵانەی كە لە كۆبوونەوەكە ئاماژەیان پێكرا بریتی بوون لە مانە:

یەكەم: بڕیاردرا كێشەكانی دەرمان و چارسەرە پزیشكییەكانی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان چارەسەربكرێن.

دووەم: داوا كراوە شارەكانی هەرێمی كوردستان بێبەش نەكرێت لەو گرێبەستانەی واژودەكرێن بۆ كڕینی ئامێرە پزیشكییەكان.

سێیەم: هەماهەنگی زیاتر دەكرێت لە نێوان سندوقی كۆمەك بۆ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە، هانی موسا وەزیری تەندروستی عێراق پرۆژەی سندوقی كۆمەك بۆ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەی هەرێمی كوردستانی بە پرۆژەكی سەركەوتوو ناوبرد و داوای لە لایەنە پەیوەندیداری وەزارەتی تەندروستی عێراق كرد كە كار بكەن و پرۆژەیەكی لەو شێوەیە لە عێراقیش جێبەجێبكرێت.

چوارەم: وەزیری تەندروستی عێراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی دەرمانیدا لە پارێزگای دهۆك هەم لەرووی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەهەمانكاتیش ستافی تەندروستی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ناوەند دابینبكرێ .

پێنجەم: داوا كراوە شاری هەڵەبجە وەكو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بكرێ لەرووی دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێرە پزیشكییەكان، وەزیری تەندروستی عیراق پێشنیاری كردووە لەگەڵ پەرلەمان و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەم كێشە یەكلابكرێتەوە، چونكە ئەمە لە دەسەڵاتی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق نییە .

شەشەم: پرۆژەی (الدیلزە): وەزیری تەندروستی عێراق بەڵێنی دا كە بە زووترین كات پارێزگای سلێمانیش بگرێتەوە .

حەوتەم: بڕیاردراوە شاندێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بۆ راهێنان و چارەسەركردنی گرفتەكانی كەرتی تەندروستی.

ئەمەش لەكاتێكدایە، نزیكەی ساڵیكە كیشەی دەرمان لەناو نەخۆشخانە حكومییەكانی هەرێم بەردەوامە و هاوڵاتیانیش ناچارن بۆ دەستخستنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی روو لە دەرمانخانەكانی دەرەوە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا