ئێران رەخنە لە هەڵوێستەكانی چین دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری ئێران رەخنە لە هەڵوێستەكانی سەرۆكی چین بەرامبەر وڵاتەكەی دەگرێت و داوا دەكات پەكین قەرەبووی ئەو هەڵوێستانەی بكاتەوە.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران رۆژی سێشەممە 13-12-2022، لە تاران لەگەڵ هوو چوون هوا، جێگری سەرۆكوەزیرانی چین كۆبووەوە كە بۆ واژۆكردنی چەند رێككەوتنێك لە بواری ئابووری و بازرگانی سەردانی تارانی كردووە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمیی حكومەتی ئێران، لە كۆبوونەوەكەدا رەئیسی بە جێگری سەرۆكوەزیرانی چینی راگەیاندووە، خەڵك و حكومەتی ئێران لە هەڵوێستەكانی سەردانی ئەمدواییەی سەرۆكی چین بۆ ناوچەكە دڵگرانن و گلەییان لێی هەیە.

سەرۆك كۆماری ئێران هەروەها دەڵێت، داواكاریی جیدی ئێران ئەوەیە، چین قەرەبووی ئەو هەڵوێستانەی بكاتەوە.

جێگری سەرۆكوەزیرانی چین بە سەرۆك كۆماری ئێرانی وتووە، وڵاتەكەی رێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی ئێران دەگرێت و پشتگیریی لە هەوڵەكانی تاران بۆ دابینكردنی بەرژەوەندییەكانی دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا