لە سێ بەنداوی سەرەکی هەرێم ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی  سێ بەنداوی سەرەکی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە26ی کانونی یەکەم، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاویکردەوە،” ئاستی ئاو بەهۆی شەپۆڵی باران بارینی چەند ڕۆژی رابردوو لە ناوچەکە، لەماوەی 48 کاتژمێردا، لە سێ بەنداوی سەرەکی هەرێمی کوردستان گۆرانکاری بەسەردا هاتووە و بەرزبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەنداوی دوکان 84 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە 77سم ئاستی ئاوی بەرزکردۆتەوە، هەروەها بەنداوی دەربەندیخان 16 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە ، 24 سم بەرزبۆتەوە.

هاوکات، بەنداوی دهۆکیش 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە و 20سم بەرزبۆتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا