پێنج بڕیار لە وەزارەتی ناوخۆوە دەربارەی ماتۆڕسكیلە بێ‌ سەرەتا و قاچاخەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەبارەی ماتۆڕسكیلە بێسەرەتاكان و ئەوانەی بە قاچاخ و پارچە یەدەگ دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، ئەو ماتۆڕسكیلانە تۆماردەكرێن كە بە شێوازی فەرمی لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق هاوردەكراون.

رۆژی دووشەممە6 ی ئاب، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە فەرمانێكی وەزاری كە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە بڕیاری لەبارەی ماتۆڕسكیلە بێسەرەتاكان دا.

لە فەرمانەكەی وەزارەتی ناوخۆ هاتووە، لەبەرئەوەی زۆربەی ماتۆڕسكیلەكان لە هەرێمی كوردستان بێسەرەتان و بە شێوازی قاچاخ و پارچە یەدەگ داخڵی هەرێمی كوردستان كراون و دواتر پارچەكان بەیەكەوە بەستراون بووەنەتە هۆی چەندین رووداوی هاتووچۆ و گەیاندنی زیانی ماددی و گیانی بە هاووڵاتیان و بە مەبەستی نەهێشتنی ئەم دیاردەیە و هاندانی خاوەنی ماتۆڕسكیلەكان بۆ تۆماركردنی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە بە فەرمی و بەپێی رێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021 هاوردەكراون بڕیارماندا بە:

1. تۆماركردنی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق هاوردەكراون بەپێی رێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021.

2. بەخشینی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە تۆماردەكرێن لە گشت رسوماتی تۆماركردنی (ژینگە و رێگەوبان) و رسوماتی تابلۆ.

3. ئەگەر ماتۆڕسكیلەكان لە دەروازە سنوورییەكانی عێراق هاوردەكرا بێت، پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ نووسراو بكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگی تایبەتمەند لە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پەسەندكردنی ئەو مەنەفستانەی كە ماتۆڕسكیلەكەی پێ هاوردە كراوە.

4. ماتۆڕسكیلی هاوردەكراو لە دەروازە سنوورییەكانی عێراق بەدەر دەكرێن لە گرێبەستی ئەلیكترۆنی فرۆشتنی ماتۆڕسكیل كە لە رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2021 دیاریكراوە و تەنها پێویستی بە گرێبەستی ئاسایی هەیە لە نێوان كۆمپانیای هاوردەكراو یان فرۆشیار لەگەڵ خاوەنی ماتۆڕسكیل.

5. ئەو فەرمانە بۆ ماوەی یەك ساڵ و لە 1-09-2021 تاوەكو 1-09-2022 كاری پێدەكرێت، تەنها ئەو ماتۆڕسكیلانە دەگرێتەوە كە پێش 1-09-2021 بە شێوازی فەرمی هاوردەكراون، بە مەرجێك مۆدێلەكانیان گونجاو بێت لەگەڵ رێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا