خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:”لەماوەی چوار تا شەش ڕۆژدا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت”.

بەوتەی جوتیار عادل “بەڵێندراوە ناردنی 200 ملیارەكە لەلایەن عێراقەوە بەردەوام بێت” هاوکات دابەشکردنی موچەی بەبێ لێبڕین بەستەوە بە بەردەوامیی هاتنی پارە لە بەغداوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی تایبەت بۆ پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، سبەینێ دووشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و ڕۆژی سێشەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ و ڕۆژانی دواتریش موچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

هەر بەوتەی سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس، دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا