نوێترین زانیاری لەسەر ڕێژەی لێبڕینی موچە ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەك لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ڕێژەی لێبڕین بە فەرمی دیاری نەکراوە و ئەگەرێكی زۆر هەیە دەستكاری رێژەی لێبڕینی لە21% موچە بكرێت و  كەمبكرێتەوە بەڵام كۆتایی پێناهێنرێت.

سەبارەت بەلابردنی رێژەی لێبڕینی لە 21% ی موچە لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان سەرچاوەیەك لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەئەگەرێكی زۆرەوە دەستکاری رێژەی لێبڕین دەكرێت بەڵام بەم زووانە كۆتایی پێناهێنرێت.

وتیشی، كەمكردنەوەی رێژەی لێبڕینی لە 21% یان كۆتایی پێهێنانی لێبڕین  لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایەو چاوەڕێن لەوبارەیەوە بڕیار بدرێت.

هاوكات، سەرچاویەكی ئاگادار لەگەنجینەكانی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هیچ فەرمان و رێنماییەك نەهاتووە بۆ گەنجینەكان لەسەر چۆنێتی ئامادەكردنی لیستی موچەی فەرمانبەران.

وتیشی، بەهیچ شێوەیەك لەگۆڕانكاریكردن لەئامادەكردنی لیستی موچەی فەرمانبەران ئاگادارنەكراوینەتەوە بۆیە بەمیكانیزمی مانگی پێوشو لیستەكە ئامادە دەكرێت و رێژەی لە 21% لەموچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت.

بەوتەی سەرچاوەكەی گەنجینە، ئەگەر هەربڕیارێك بدرێت سەبارەت بەرێژەی لێبڕین ئەوانیش دەتوانن گۆڕانكاری لە لیستی موچەدا بكەن و لیستێكی نوێ ئامادە بكەن.

سەبارەت بەئامادەكارییەكانی لیستی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و رێژەی لێبڕین لەموچە، ژمارەیەك لەمیدیاكانی هەرێم لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە بڵاویانكردەوە، بۆ موچەی مانگی 7ـی فەرمانبەران بە شێوەی نافەرمی گەنجینەکان بە ژمێریاری فەرمانگەکانیان ڕاگەیاندووە لیستی موچە بە لێبڕینی 21%  بنێرن بۆیان.

رۆژی 11/7/2021   لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق،  یەکەمین بڕە پاره‌ لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی 200 ملیار دیناربوو ، خرایه‌ سه‌ر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.

دواتر بەشێك لەئەندامانی كورد لەپەرلەمانی عێراق رایانگەیاند، بەپێی یاسای بودجە 200 ملیارەكە دەبێت بۆ بۆ موچە خەرجبكرێت هاوكات پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە،  پەرلەمانی كوردستان لەڕێگەی لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە بەدواداچوون بۆ خەرجكردنی 200 ملیارەكە دەكات.

پێشتر حكومەتی هەرێم رایگەیاند، كۆتایی هەموو مانگێك لە رۆژی 25ی مانگ دەست بەدابەشكردنی موچه‌ ده‌كرێت بەڵام لەكاتی دابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیراندا حكومەت بەبیانووی جیاواز پابەندی بەڵینەكانی دابەشكردنی موچە نەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا