حكومەتی هەرێم هیچ وادەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە رانەگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم لەدواین كۆبونەوەی خۆیدا هیچ وادەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە رانەگەیاندو جارێكی دیكەش داوای لە حكومەتی عێراق كرد پارەی چوار مانگی هەرێم بنێرێت.

دوای كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیان لە راگەیەنراوێكدا حكومەتی هەرێم باس لەوەدەكات، گفتوگۆیان لەبارەی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم كردووە، بەتایبەت دوای تێپەڕاندنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2020 لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بەبێ ئامادەبوونی فراكسیۆنە كوردستانییەكان.

جەخت لەوەش دەكەنەوە، هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكی خۆیداوە و هەموو پابەندییەكانی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی بنەڕەتی لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی جێبەجێ كردووە و بەردەوامیش دەبن لە گفتوگۆ.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، “دواخستنی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم، پێشینەیەكی مەترسییدارە و پێشێلكردنی مافە رەواكانی خەڵكی كوردستانە داوا دەكەین بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بكات بۆ مانگەكانی (پێنج، شەش، حەوت، 10) یئەمساڵ كە ماف و شایستەیەكی ڕەوای هەرێمەو حكومەتی عێراق نەیناردووە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی 12 نزیك دەبنەوەن بەڵام تائێستا مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، چاوەڕوان دەكرا لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا باس لەدابەشكردنی مووچە بكرایە، بەڵام هێشتا دیار نییە حكومەت كەی بەنیازە مووچە دابەش بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا