هەڵوێستی وەزیری رۆشنبیری دەربارەی دەستگیركردنی بەختیار سەعید

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی چەند ڕۆژێكە هونەرمەندی شێوەكار بەختیار سەعید دەستگیركراوە، وەزیری ڕۆشنبیری لەوبارەیەوە رایگەیاند، ئەو دۆسیەیە پەیوەندی بە وەزارەتی رۆشنبیرییەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە دادگاوە هەی، لای خۆیانەوە داوایانكردووە بە كەفالەت ئازادبكرێت بەڵام دادوەر ئازادی نەكردووە.

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، دۆسیەی دەستگیركردنی هونەرمەند بەختیار سەعید پەیوەندیدارە بە چاپكردنەوەی كتێبێك كە وەزارەت 17 ملیۆن دیناری بۆ چاپكردنی خەرجكردووە و دادگا رەتیكردووەتەوە ئازاد بكرێت.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، دۆسیەكە پەیوەندی بە وەزارەتی رۆشنبیرییەوە نییە، ئەوەندەی پەیوەندی بە دادگا و یاسا و رێنماییەكان هەیە، ئەوان دەڵێن حەوت ساڵە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە و خۆی رادەستنەكردووە تا ئەو رۆژەی گیراوە.

وەزیری رۆشنبیری باسی لەوەشكرد، داوایكردووە كارئاسانی بۆ بكرێت و بەكافالەت ئازاد بكرێت تا كێشەكەی چارەسەر بكرێت، بەڵام دادوەرەكە ئەوەی قبوڵ نەكردووە.

چەند رۆژێكە هونەرمەندی شێوەكار بەختیار سەعید لە زیندان دەستگیركراوە و بەپێی زانیارییەكان دادگا رەتیكردووەتەوە ئازاد بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا