لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەممە4_1_2022 لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، لە دوای پێشكەش كردنی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی، چەند بڕیارێك دران.

بەپێی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا درێژكردنەوەی ماوەی وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن گشت فەرمانبەرانی حكومەت، بە هەردوو ڕاژەی شارستانی و سەربازی، تاوەكو 20_1_2022، هەر فەرمانبەرێكیش پابەند نەبێت ئەوا بەپێی یاسای تەندروستی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵ دا دەكرێت.

ئەوەشهاتووە ئەنجامدانی پشكنینی كۆڕۆنا لە خاڵە سنورییەكان بۆ هەموو ئەو گەشتیارانەی كە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، تەنانەت ئەوانەش كە كارتی ڤاكسینیشیان هەیە، جگە لەوانەی كه تێستی كۆڕۆنای پێش (48) كاتژمێریان پێ بێت.

لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەی باڵا بڕیاری دا كە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكە كارگێڕییەكان لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێنمایی تایبەت لەسەر پرسەدانان دەربكات.

بەپێی بڕیارێكی دیكەی لیژنەكە پێویستە گشت هاووڵاتیان (ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە یان وەرنەگرتووە) لە هەموو شوێنە گشتیە داخراوەكانی وەك (فەرمانگە حكومییەكان، ماركێت، ڕێستۆرانت، شوێنە بازرگانییەكان، كۆمپانیاكان و شوینەكانی دیكەی كەرتی تایبەت) پابەندبن بە بەستنی ماسك و مەودای (1,5) یەك مەتر ونیو نێوانیان بپارێزن.

لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكاندا ئەوە خراوەڕوو، لە دوای1_2_2022 هیچ كەسێك ڕێگەی پێ نادرێت سەردانی شوێنە گشتییەكان بكات وەك (فەرمانگە حكومییەكان، ماركێت، ڕێستۆرانت، شوێنە بازرگانییەكان، كۆمپانیاكان و هۆڵی بۆنەكان) بەبێ هەبوونی كارتی ڤاكسین یان ئەنجامدانی تێستی كۆڕۆنا كە (48) كاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا