ژمارەیەك دادوەر و ئەندامی داوا كاری گشتی هۆشداریدەدەنە حكومەتی هەرێم

 

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان هۆشداری توند دەدەنە حكومەت و دوای كۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە و وازهێنان لە دەستێوەردانی حزبی دەكەن لە دادگاكاندا.

لە راگەیەندراوێكدا، كە واژووی 61 دادوەر و ئەندامی داواكاری گشتی لەسەرە بڵاویانكردەوە: دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدات و كۆتایی بەشێوازی نایاسایی دوو موچە و سێ موچە و هەزاران بندیوار بهێنێت و بڕیاری لێبڕینی موچە هەڵبوەشێنێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەیاندا باسیان لەوەكردووە، ئەگەر پێشتر هەر بیانوویەك بۆ لێبڕینی موچە هەبووبێت، ئێستا بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 65 دۆلار و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ و رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ، ئەوا بوار بۆ ئەو بیانووانە نەماوەتەوە.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەیاندا هاتووە، چاوەڕوانن حكومەتی هەرێم بە زووترین كات بەڵێنەكانی جێبەجێبكات لە ئەنجامدانی چاكسازی و كۆتایی هێنان بە لێبڕنی موچە و گێڕانەوەی سەرجەم مافی فەرمانبەران لە موچە و شایستە بڕاوەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا