پۆڵه‌تیك پرێس:
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك نه‌بێت سزا ده‌درێت.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، جوتیار عادل ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میدیاكان ئاشكراكرد و وتی، له‌ده‌روازه سنورییه‌كان پشكنینی كۆرۆنا بۆ گه‌شتیاره‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بۆ له‌مه‌ودواش هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك نه‌بێت سزا ده‌درێت.
ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی موچه جوتیار عادل ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌و كۆنگره ڕۆنامه‌وانییه‌دا وتی، تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو خوێندن به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغی نوێ.
له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێو وتی، به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ین، ئێمه له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌ی نه‌كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان و كردنه‌وه‌یان و ڕوودانی كاره‌ساتداین و بڕیاری پێویست”.