جوتیار عادل بۆ پۆڵەتیك پرێس: رێگە بەهیچ كەس نادەین بەنزینی خراپ و ژەهراوی بهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: رێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەن لە دەرەوەی كوالیتی و ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بەنزین یان هەر جۆرە سوتەمەنییەك بهێنێتە هەرێمی كوردستان.

لە وەڵامی پرسیارێكی بڕیار محەمەد، پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس دەربارەی ئەو نووسراوەی شاسوار عەبدولواحد، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوی نوێ‌ كە داوای هێنانی بەنزینی كردووە و ئەو دوو مادەیە كە بەنیازە بیهێنتە هەرێم ژەهراوین، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەت رێنماییەكمان دەركرد وەكو فەرمان لە 20_11_2020 رێكاری داڕشتنەوەی مەرجەكانی كوالیتیمان دانا كە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان دەبێت، وە پێداچونەوەمان كرد بەو لیژنانەی بەدواداچوون بۆ كوالیتی بەنزین و سوتەمەنی دەكەن.

جوتیار عادل وتی: ئێمە وەكو حكومەتی هەرێم هەركەس نەوت و بەنزین و سوتەمەنی بهێنێتە كوردستان دەبێت لە رێگای ئەم لیژنانە بێت، ئەگینا ئێمە خۆمان داوامان كرد هەندێك كەس و لایەن كە ویستوویانە نەوت یان هەر جۆرە سوتەمەنییەك بهێنن رێگریمان لێكردوون چونكە ژەهراوی بوون.

جەختیشی كردەوە، رێگە بە كەس نادەن بەنزین و سوتەمەنی بهێنێت ئەگەر بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی نەبێت.

دوای ئەوەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ نووسراوێكی ئاراستەی حكومەتی هەرێم كرد بۆ هێنانی بەنزین و فرۆشتنی بە هاووڵاتیان بە شێوەیەك بۆ هەر لیترێك بە 500 دینار بیفرۆشێت، بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس ئەو دووماددەیەی لە نووسراوەكەدا هەیە ژەهراوین و تەنانەت ماددەیەكیان مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی لێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا