لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا كۆتایی هاتووەو درێژ ناكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا كۆتایی هاتووەو درێژ ناكرێتەوە.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمدا هاتووە، وەزارەتی كارەبا لە پێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی شەش مانگی رابردوو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی كارەبای درێژكردەوە.

ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووە و بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا