سەركردەیەكی یەكێتی هۆشداری دەدات: تەمەنی ئەم حكومڕانییە كورت دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

د. عیزەت سابیر، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، پێویستە داهات و مووچە و بودجە بە یەكسانی دابەش بكرێن و نادادپەروەری نەبێت، ئەگەرنا تەمەنی ئەو حكومڕانییەی كە بە نادادپەروەری كار دەكات كورت دەبێت.

د. عیزەت سابیر، وتی: لە ساڵی 2019 و 2020 و 2021 تەنها لەسەدا 30 بۆ 35ی داهات بۆ خەڵك ماوەتەوە و لەسەدا 65ی رۆیشتووە بۆ كۆمپانیاكان.

ئاشكراشیكرد، ساڵی رابردوو داهاتی حكومەتی هەرێم یەك ملیار دۆلار بووە بەڵام هێشتا پڕۆژە و بودجە نییە و بانكەكانیش پارەیان تێدا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا