وەزارەتی دارایی لەبارەى نرخە نوێیەکەی دۆلار بڕیارێکی نوێی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق ریگەیاند، لەپێناو جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی سەرجەم بانکە حکومییەکانی راسپاردووە، کار بە نرخە نوێیەکان بکەن کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لەسەردراوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، لەپێناو جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی سەرجەم بانکە حکومییەکانی راسپاردووە، کار بە نرخە نوێیەکان بکەن کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لەسەردراوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە،گرتنەبەری ئەم هەنگاوە راستەوخۆ لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقەوە چاودێری دەکرێت و هەردوو بانکی رافیدەین و رەشیدی حکومی راسپاردووە کار بەنرخە نوێیە دیاریکراوەکەی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بکەن.

بەپێی بریارەکە هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە هەزار و ٣٢٠ دینار دۆلار دەگۆڕنەوە، لەپێناو بەرزکردنەوەی بەهای دراوی ناوخۆییدا لەبەرامبەر دۆلار و جێگیرکردنی نرخەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا