که نه دا ملیۆنان دۆلار بۆ غه ززه دەنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی 25 ملیۆن دۆلار دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی فەلەستین بۆچارەسەری ئەو زیانانەی كە بەهۆی كەبەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بەركەرتی غەززە كەوتووە.

جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، ڕایگەیاندووە، پارەكەی كەنەدا ڕاستەوخۆ دەدرێت بەو ڕێکخراوانەی ئەزمونیان هەیە لەیارمەتی دانی لێقەوماوان و هاوكات دەڵێت ئەو توندوتیژیانەی ئەم دواییەی ناوچەکە بێزارکەرە بووە و هەموو جیهانیش ئەو وێنەی بینیوە.

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا وتیشی، بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتی بەپەلەی خۆراک و شوێنی نیشتەجێبون و ئاو و پاکوخاوێنی و تەندروستی و پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ منداڵان دابەش دەکرێت و 10 ملیۆن دۆلاریشی بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی فەلەستین کارە مرۆییەکان تەرخاندەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كەنەدا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاریش تەرخان دەكات بۆ دەستپێشخەرییەکانی بنیاتنانی ئاشتی کە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتییەکی گشتگیرە لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا