پۆڵەتیك پرێس
بەهۆی گرژی و ئاڵۆژییەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلەوە سەرۆکی ڕوسیا فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەركرد تا غەزز ە بەجێبێڵن
ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا هۆشداری داوە بەئیسرائیل و رایگەیاندووە، هەر هەنگاوێک کە هەڕەشە لە زۆری قوربانییە مەدەنییەکان زیاتر بکات قبوڵ نەکراوە.
پوتین، وتیشی، بە هۆی تێکچوونی توندی دۆخی کەرتی غەزە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزەکانی ئیسرائیل، چۆڵکردنی هاوڵاتیانی ڕوسیا و وڵاتانی ئەندامی سی ئای ئێس دەیانەوێت غەززە بەجێبهێڵن و پێویستیشە ئاسایشیان پارێزراو بێت.
ڕۆژی سێشەممە پوتین داوای لە ئیسرائیل و فەلەستین کرد توندوتیژییەکان بوەستێنن ، لە کاتێکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە نیگەرانی خۆی لە زیاد بوونی ژمارەی قوربانییەكان بەهۆی ئاڵۆزی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەربڕی و ۆایگەیاند هەر هەنگاوێک ببێتە هۆی ئەوەی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی زیاد بكات رەتیدەكەنەوە.