ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی گرژیەكانی فەلەستین و ئیسرائیل كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بڕیاریدا رۆژی یەك شەممەی داهاتوو كۆببێتەوە دەربارەی گرژییەكانی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین كە تا دێت زیاتر دەبێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، لەم هەفتەیەدا دوو جار كۆبوونەوەی بەپەلەی ساز كرد دەربارەی بارودۆخی فەلەستین، بەڵام بەهۆی تانەی ئەمریكاوە نەتوانرا هیچ هەنگاوێك بنرێت.

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین تا ئێستا 119 فەلەستینی كوژراون، ژمارەی بریندارەكانیش بۆ زیاتر لە 830 كەس بەرزبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا