ژمارەیەك زیندانیكراوی فەلەستینی بەشێوەیەكی سەیر لە زیندانەكانی ئیسرائیل هەڵدێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەش زیندانیكراوی فەلەستینی توانیان لە زیندانێكی باكوری ئیسرائیل بەهۆی هەڵكەندنی تونێلێكەوە هەڵبێن، تا ئێستاش دەستگیر نەكراونەتەوە.

میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، لە زیندانی “جەلبوع” لە ئیسرائیل لە ڕێی هەڵكەندنی تونێلەوە، شەش زیندانی هەڵهاتوون كە هەندێكیان بە سزای هەتاهەتایی زیندانی كرابوون و یەكێك لە راكردووەكان زەكەریا زوبەیدی سەركردەی پێشووی كەتائیبی شوهەدای ئەقسایە.

سەبارەت بە دۆسییەكانیشیان، ماڵپەری دۆچە فیلەی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، چواریان سزای زیندانی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، دوانەكەی دیكەش لەساڵی (2019) دەستگیركراون و تاكو ئێستا دۆسیەكەیان یەكلایی نەبوەتەوە.

سەبارەت بەو دۆسیەیە ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ دەستگیركردنەوەیان، بۆ ئەو مەبەستە سوپا و هێزە ئەمنییەكان هاوكاری یەكتر دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا