نەتەوەیەكگرتووەكان داوای هێوركردنەوەی دۆخی ئەقسا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی شەڕ و پێكدادانی نێوان پۆلیسی ئیسرائیلی و خەڵكی فەلەستین لە قودس زیاتر لە 200 فەلەستینی و 17 پۆلیسی ئیسرائیل برینداربوون، نەتەوە یەكگرتووەكان داوای هێوركردنەوەی بارودۆخەكە دەكات.

شەوی رابردوو هەزاران فەلەستنی رووبەڕووی پۆلیسی ئیسرائیل بوونەوە و ئەوانیش بە گازی فرمێسكڕێژ وەڵامیان دانەوە.

مانگی سوری فەلەستین، دواین ئاماری بریندارانی هێرشەكەی بڵاوكردەوە، كە 205 نوێژخوێن برینداربوون، كە 88 كەسیان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە، هەروەها 20ی دیكەشیان لە نەخۆشخانە مەیدانیەكان چارەسەریان وەرگرتوە، ئەوانی دیكەش هەر لەشوێنی خۆیان چارەسەریان وەرگرتوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر قودس بە “تاوانی جەنگ” لەقەڵەمدا و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد هەنگاوی بەپەلە بنێت.

هاوكات نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند: ئێمە زۆر بە نیگەرانییەوە لە رووبەڕووبوونەوەكانی ئۆرشەلیم دەڕوانین، داوا لە بەرپرسانی ئیسرائیلی و فەلەستینی دەكەین كە بە وریاییەوە بە ئاراستەی هێوركردنەوەی دۆخەكە و راگرتنی تووندوتیژییەكان هەنگاوبنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا