پادشای ئوردن: بە درۆنی دروستكراوی ئێران هێرشمان كراوەتە سەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شا عەبدوڵای دووەم، پادشای ئوردن راگەیاند، تا ئێستا وڵاتەكەی بە درۆن هێرشی كراوەتە سەر، كە دروستكراوی ئێران بوون و دەڵێت، چالاكییەكانی ئێران لە ناوچەكە، جێگەی نیگەرانین.

شا عەبدوڵڵا، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ بەشی ئینگلیزی كەناڵی C.N.N وتی : هەمیشە ئوردن پشتیوانی دیالۆگ و دانوستان دەكات، بەڵام هەندێك لە ئاماژەكان بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانین، بەهۆی چەند دۆسیەیەكەوە، كە هیوادارین ئەمەریكا ئەو دۆسێیانە لەگەڵ ئێران تاوتوێ بكات، لەوانەش دۆسیەی ئەتۆمی زیانی بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو هەیە، تەكنەلۆژیای مووشەكە بالیستییەكان بەشێوەیەكی دراماتیكی بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، كە بەداخەوە ئەوەمان لە بەكارهێنانی ئەو مووشەكانە لە دژی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق تێبینی كرد، هەروەك سعوودیەشمان بینی كە چۆن لە یەمەنەوە رووبەڕووی هێرشی مووشەكی بووەوە.

پادشای ئوردن وتیشی: زۆر جار ئەو مووشەكانەی لە سووریا و لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل دەكرێن لەناو خاكی ئوردن دەكەونە خوارەوە، بۆیە ئێمە لەوە نیگەرانین، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشە ئەلیكترۆنییەكان بۆ سەر وڵاتەكەمان چڕ كراونەتەوە و تەقەكردن لە سنوورەكانمان تا دێت روو لە زیادبوونە، بەداخەوە چەند هێرشێكی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كراوەتە سەر ئوردن، كە دروستكراوی ئێرانن و مۆرك و واژۆی ئێران بەسەر ئەو فڕۆكانەوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا