پۆڵه‌تیك پرێس
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگه‌یاند ، تاران دەستی کردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە 60% له بنکەی ئەتۆمی نەتەنز بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و پێش ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌یه‌ی ئێران رووبه‌ڕوی هێرش بوویه‌وه.
عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگه‌یاندووه، پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لە 60% له دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نز وەڵامی ئه‌و هێرشەیه كه‌له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه روبه‌ڕووی دامه‌زراوه‌كه بویه‌وه.
پێشتر سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندبوو زانایانی وڵاته‌كه‌ی سەرکەوتوو بوون لە دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم دوای ئه‌و هێرشه‌ی روبه‌ڕووی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نزی وڵاته‌كه‌ی بویه‌وه.
لای خۆیانه‌وه هه‌ریه‌ك له فەرەنسا ، ئەڵمانیا و بەریتانیا رایانگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ مەبەستی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە 60% پەرەسەندنێکی جدی بووه و ئەو جووڵەیەش ” کەش و هەوا ” ی ڤیەننا پێشێل دەکات بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوکییەکەكان له‌گه‌ڵ ئێران.