پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حكومەتی هەرێمی كوردستان هەواڵێكی رۆژنامەی “کەیهان”ـی ئێرانی، رەتدەكاتەوە كەباس لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر دەكات.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت، رۆژی سێشەممە رێککەوتی 29 ی حوزەیرانی 2021 ، رۆژنامەی “کەیهان”ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون.
لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوە، و رایدەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نیە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.
بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە دەڵێت، داوا لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین ڕێگە لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات.