هەڵوێستی ئێران دەربارەی هێرشەكانی توركیا لەناو خاكی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەكەی دەربارەی بوونی پەكەكە و بەردەوامی هێرشەكانی توركیا لە ناو خاكی عێراق روونكردەوە و رایگەیاند: هەڵوێستی هەمیشەیی وڵاتەكەی ڕێزگرتنە بۆ سەروەری و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی وڵاتان وەكوو بنەمایەكی نێودەوڵەتی و بنەڕەتی لە سیاسەتی دەرەوە و ناوچەیی ئێراندا.

لە بارەی هێرشەكانی توركیا لە ناوخاكی عێراق سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لەگەڵ ئەنقەرە و بەغدا لە ئەو بوارەدا گفتوگۆمان هەیە، پێما وایە نیگەرانییەكانی هەر دوو وڵات ئەبێ بە هەند وەربگیرێن.

وتیشی: ئێمە پێمان وایە دەوڵەتی عێراق توانای پێویستی بۆ چارەسەری هەڕەشەكان هەیە، بەڵام ئەبێ هەماهەنگی زیاتر لەو بارەوە بكرێت و نیگەرانییەكانی دەوڵەتی توركیاش بەتایبەتی لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە تێگەییشتنی لەسەر بكرێت و لە هەوڵێكی هاوبەشدا ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت.

ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە كاتێكدایە توركیا بەردەوامە لەسەر هێرش و بۆردومانەكانی لە سنوری بادینان بە بیانووی هەبووی گەریلاكانی پەكەكە لەو ناوچانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا