هۆشداری دەدرێت لە نزیک بوونەوەی هێزەکانی ڤاگنەر لە سنووری ناتۆ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆڵەندا، سەربازی زیاتری رەوانەی سنوورەکانی بیلارووسیا کرد، ئەم هەنگاوەی وارسۆ لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا پۆڵەندا، سوپای بیلارووسی بە بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد.

وارسۆ دەڵێت، سێشەممەی رابردوو، دوو هێلیکۆپتەری سەربازی بیلارووس ، بە مەبەست ئاسمانی وڵاتی پۆڵەندایان بەزاندووە لەکاتی ئەنجامدانی راهێنانێکی سەربازی. وەزیری بەرگری بیلارووسیش بە توندی رەتیکردەوە و بە “درۆیەکی هەڵبەستراو” وێنای کرد.

رووداوەکە لە کاتێکدا بووە، کە بەم دواییانە چالاکی سەربازی لە ناوچەیەکی بەرتەسکی نێوان پۆڵەندا و لیتوانیا بە ناوی “بۆشایی یان راڕەوی سوالکی” هەست پێ کراوە، لەو کاتەی گروپێک لە هێزەکانی ڤاگنەر بەرەو ئاراستەی سنوورەکانی ناتۆ جوڵەیان کردووە ‘بە مەبەستی پەستان خستنە سەر ناتۆ و ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا’.

ئەلیکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلارووس رێککەوتنێکی بۆ وەرگرتنی بەشێک لە سەربازانی گروپی شەڕکەری ڤاگنەر ئەنجامدا، لە پاش یاخیبوونە شکستخواردووەکەی ئەو گروپە لە دژی حکومەتی مۆسکۆ.

مینسک، وارسۆی لە ئەنجامدانی راهێنانە سەربازیەکە ئاگاداکردبووەوە، بەڵام دوو هێلیکۆپتەری سەربازی بیلارووس ‘بە نزمی’ ئاسمانی وڵاتی پۆڵەندایان بەزاند؛ وەزیری بەرگری پۆڵەنداش وتی، هێلیکۆپتەرەکان ئەوەندە نزم بوون، رادارەکانمان بە ئەستەم نیشانەکانیان دەخوێندەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا