پۆڵەتیک پرێس
چەندین رێگا هەیە بۆ باشترکردنی خەوی مرۆڤ، لەناویاندا، گۆڕانکاری کردن لە سیستمی خۆراکی، بەجۆرێک هەندێک خۆراک هەیە ئەگەر بەر لە خەوتن بیانخۆین دەچینە خەوێکی تەندروست و قوڵەوە.
ئەمانەی خوارەوە چەند خۆراکێکن دەبنەهۆی باشترکردنی خەوی مرۆڤ:
١- بادەم
بادەم دەوڵەمەندە بە زۆر مادەی خۆراکی بەسود، لەوانەش فۆسفۆر و مەنگەنیز، هاوکات، سەرچاوەی هۆرمۆنی میلاتۆنینە، ئەو هۆرمۆنەی دەبێتە هۆی رێکخستنی کاتی ناوەکی مرۆڤ و ئامادەکردنی جەستە بۆ خەوتن.
٢- کیوی
کیوی دەوڵەمەندە بە سیرۆتۆنین و مادە دژە ئۆکسانەکان، کە هەردووکیان یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی خەوی مرۆڤ.
٣- ماسی سەلەمون و تونا
خاسیەتی سەرەکی ئەم جۆرە خۆراکە بوونی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین دی و ترشی چەوری ئۆمێگا سێیە کە خواردنیان بەر لە خەوتن دەبێتەهۆی ئاسانکردنی خەو و باشترکردنی.
٤- برنجی سپی
برنجی سپی دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی رێژەی شەکری خوێن لە جەستەدا، بۆیە خواردنی بەر لە خەوتن دەبێتەهۆی بەدیهێنانی خەوێکی باش و قوڵ.
٥- خۆراکە شیرەمەنییەکان
خورادنەوەی کوپێک شیر یان خواردنی پەنیر و ماست و شیرەمەنییەکان دەبنەهۆی ئەوەی مرۆڤ بچێتە خەوێکی تەندروستەوە بەتایبەت ئەو کەسانەی لە تەمەنێکی پێگەیشتوودان.