كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان بەشێوەی ئاوێتە راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم كاتی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكرد و سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش لە پەڕلەمانی كوردستان  ئاماژە بەوەدەكات،  لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی  هاوڕان كە سیستمی وەرگرتنی  خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان بگۆڕدرێت.

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەڕلەمانی كوردستان لەگەڵ ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كۆبووەتەوە، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەڕلەمانی كوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، بەپێی پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە رۆژی 1-9-2021 بە پێی سیستمی ئاوێتە ساڵی نوێی خوێندن دەست پێدەكاتەوە.

عبدالسلام دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەوخوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی بودجەی هەرێم ڕەوانەی پەڕلەمانی كوردستان دەكرێت كار لەسەر ، چارەنووسی سێ یەكەمی زانكۆو پەیمانگاكان و وانەبێژانی خوێندنی باڵا و گرێبەستەكان دەكرێت.

باسیی لەوەشكردووە، ھەمواری یاسای زانکۆ تایبەتەکان و ماوەی نێوان تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەم و چارەنووسی پارەی کاندیدانی تواناسازی و ده‌رماله‌ی خوێندكاران و پابەندی زانکۆکان بە جێبەجێ کردنی بڕیاری داشکاندنی کرێی خوێندن و چەندین بابەتی تری پەیوەست بە سێکتەری پەروەردەو خوێندنی باڵا گفتوگۆیان لەسەر كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا پێمانوایە سیستمی وەرگرتنی ناوەندی بگۆڕدرێت و ئەو سیستەمە لەگەڵ جیهانی مۆدێرن ناگونجێت، ئەگەر بۆ ئەمساڵیش نەبێت ئەوە دەبێت بۆ ساڵی داهاتووتر بگۆڕدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا