دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دوا دەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق رایگەیاند، بڕیادراوە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و خوێندنی ناو پۆل لە عێراق كە ساڵانی رابردو لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا دیاریكرابوو، بۆ ئەمساڵ بخرێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان كە لە 10-10-2021 بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاردراوە لە 12ی ئەیلولەوە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەیی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2021- 2022 دەستبەكاربكەنەوە.

هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریانداوە دەستپێكی خوێندنی ناوپۆل بخرێتە دوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان كە بڕیارە لە 10-10-2021دا بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا