خوێندنی ئەمساڵ بە بایكۆتكردن دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن، لە زۆربەی قوتابخانەو خوێندنگاكانی هەرێم مامۆستایان بایكۆتیان كردو داوا دەكەن خوێندنی ئۆنلاین هەڵبوەشێتەوەو 30 رۆژ جارێكیش مووچەكانیان پێ بدرێت.

پێشتر بڕیاردا سەرەتا تەنها پۆلی 12ی ئامادەیی لە نێو پۆلدا دەست بەخوێندن بكەنەوە، بۆ پۆلەكانی دیكەش بڕیاردرا بەشێوەی ئاوێتەیی بێت، بەڵام زۆربەی مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی خوێندنگاكان ئەو بڕیارە رەتدەكەنەوە.

ئەو مامۆستاو بەڕێوەبەرە ناڕازییانە باس لەوەدەكەن، حكومەت لەگاتی خۆیدا مووچەیان ناداتێ بۆیە ئامادە نین دەست بەپرۆسەی خوێندن بكەنەوە.

هەروەها جەخت لەوەش دەكەنەوە، پێویستە بڕیاری خوێندنی ئۆنلاین هەڵبوەشێتەوە، چونكە هیچ ئامادەكارییەكی بۆ نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا