یەكێتی مامۆستایان: بایكۆت بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان رایگەیاند، تاوەكو 15ی ئەم مانگە چاوەڕێی حكومەت ئەكەن، ئەگەر بێت و داوكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت، ئەوا بایكۆت بەردەوام دەبێت.

دڵشاد مەجید سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ بایكۆت نین، بەڵام بەهۆی ئەوەی حكومەت مووچە دابەش ناكات بۆیە باكۆتیان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان تا 15 ی مانگ چاوەروانی حكومەت دەكەن و داواكانیان جێبەجێ نەكرێت ئەوا بەردەوامی بە بایكۆتكردن دەدەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەگەڵ دەستپێكی دەوامی خوێندنی ئەمساڵ لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم مامۆستایان بایكۆتی دەوامیان كردو رایانگەیاند، تاوەكو حكومەت 30 رۆژ جارێك مووچەیان بۆ دابین نەكات ئەوا دەست بەدەوام ناكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا