بەهۆی نەبوونی مووچەوە ژمارەیەك لەفەرمانگەكانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی دواكەوتن و پێنەدانی مووچەكانیان بەشێك لەكارمەندانی فەرمانگەكانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد.

لەئێستادا كارمەندانی هەریەكە لە فەرمانگەكانی ئاوی سلێمانی و دادنوسانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووەو داوادەكەن حكومەت لەوە زیاتر پێدانی مووچەكانیان دوانەخات.

كارمەندانی ئاوی سلێمانی باس لەوە دەكەن حكومەت كەمتەرخەمەو پێویستە هەر 30 رۆژ جارێك مووچەكانیان پێ بدات، بەڵام سەرەڕای لێبڕینی بەشێك لە مووچەكانیان هێشتا دوو مانگ جارێك مووچەیان دەدرێتێ.

لەمساڵدا حكومەتی هەرێم تەنها چوار مووچەی دابەشكردووەو كە سیانیان بە لێبڕینەوە بووە، هاوكات بە بڕیارێك مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەرانی پاشەكەوت كرد.

لەئێستاشدا دیار نییە كەی مووچەی مانگی 10 دابەش دەكات، هاوكات چارەنوسی مووچەی مانگەكانی 11و 12 نادیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا