پزیشكانى نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە، جارێكی دیكە بەشێك لە كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد، لێپرسراوی پەرستارانی نەخۆشخانەكەش دەڵێت، ماوەی شەش رۆژە تەواوی پزیشكەكانیان بایكۆتیان كردووە.

عەبدولخالق خدر لێپرسراوی پەرستارانی نەخۆشخانەی شار بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 45 رۆژە، ماوەی شەش رۆژە سەرجەم پزیشكانی نەخۆشخانەكانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووە بە بەشی فراكەوتنیشەوە كە گرنگترین بەشە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا تەنها بەشێك لە كارمەندانی نەخۆشخانەكە دەوام دەكەن.

لە مانگەكانی رابردوشداو بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە بەشێك لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بایكۆتی دەوامیان كرد، پێشتریش سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردبوو ئەگەری زۆرە بەهۆی بەردەوامی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە لە چەندین شوێنی دیكە كارمەندەكانیان بایكۆتی دەوامی فەرمی بكەن.

ناڕەزایی ئەو  پزیشكانە لە كاتێكدایە رۆژی چوارشەممەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبویەوەو بڕیاردرا بەپێی ئەو داهاتەی لە بەردەستیانە سەرەتای ئەم هەفتەیە بڕیار لە میكانیزم و چۆنێتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵی فەرمانبەران بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا