نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلیییەکانی سلێمانی دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی لەسەر بنەمای نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و کاتژمێرەکانی کارکردنی موەلیدەکان دیاریکرد.

قائیمقامییەتی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە لە 1ی ئاب هەتا 31ی ئابی 2021 لەنێوان نۆ هەزار بۆ 10 هەزار و 500 دینار دەبێت.

بەپێی کۆنووسی کۆبوونەوەکە، کارکردن و تەرخانکردنی کارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەکانەوە بۆ هاوڵاتیان لە مانگی ئابدا، لەنێوان 210 بۆ 245 سەعاتدا بووە و هەر سەعاتێک بە 42.9 دینار دیاریکراوە، بەمەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدەی ئەهلی لەناو شاری سلێمانی بۆ ئەو مانگە لەنێوان نۆ هەزار بۆ 10.500 دینار دەبێت.

ئەوەش هاتووە، بەم هۆکارە جیاوازی کارپێکردنی موەلیدەکان لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە و نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدەی گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا