ئاسایش هاووڵاتییە ڕفێنراوەکەی گەڕاندەوە بۆ سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق هاووڵاتییەکی گەڕاندەوە بۆ سلێمانی کە بەرەو دیالە ڕفێندرابوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو هاووڵاتییە، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە چوار کەس بە دەمامکەوە هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵیان و پارە و ئاڵتونیان بردووە و خۆشیان خستووەتەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی و ڕفاندوویانە.

دەشڵێت، یەکێک لە تۆمەتبارەکان برازایەکی خۆی بووە و هەموو کارەکەشیان لەپێناو پارەدا کردووە.

لە ئێستادا دۆخی ئەو هاووڵاتییە جێگیرە و بەوتەی خۆی، دوو پەراسووی شکاوە و ئاسەواری لێدان بە ڕووخسارییەوە دیارە.

پێشتریش دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانییان لەسەر ڕێگای بەغدا – دیالە ڕفێنراوەكە ئازاد بكەن و ڕفێنەرەكانیش دەستگیربكەن كە دەیانویست بە ئۆتۆمبێلی تابلۆ ساختەوە هەڵبێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا