توركیا و فەرەنسا كار بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

وەزیرانی دەرەوەی توركیاو فەڕەنسا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداو رێككەوتن لەسەر كاركردنی خشتەیەكی كاركردن بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات ئاسایی بكرێنەوە.

مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، پەیوەندییەكی تەلەفونی بونیادنەرانەیان لەگەڵ ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فڕەنسادا ئەنجامداوەو هەردولا كار بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەكەی لەسەر خشتەیەكی كاركردن رێككەوتوون.

چاوشئۆغلۆ، باسی لەوەكرد، ئەگەر فەرەنسا ڕاستگۆ بێت، ئەوا توركیا دوبارە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ئاسایی دەكاتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر توركیاو فەرەنسا، بەهۆی دەستێوەردانەكانی توركیا لە كاروباری ناوخۆی سوریا و لیبیاو گەڕان بەدوای گازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گرژی زۆر كەوتە نێوان هەردولاو هەریەكە لە ماكرۆن و ئەردۆغان بەتوندترین شێوە لێدوانیان دژ بەیەكتری دەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا