چاوشئۆغڵۆ: بەردەوام دەبین لەسەر ئۆپراسیۆنەكانمان لە خاكی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، خوازیاری بینینی عێراقێكی سەقامگیر، خۆشگوزەران و ئاسودە دەكەن كە بەتەواوی مانا خاوەنی سەروەری خاكەكە بێت، تا ئەو كاتە بەردەوام دەبن ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیان.

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، رۆژی دوشەممە، لە میانەی كردنەوەی 13هەمین كۆنفرانسی باڵیۆزاندا كە لە ئەنقەرە سازكرابو رایگەیاند، خوازیاری بینینی عێراقێكی سەقامگیر، خۆشگوزەران و ئاسودە دەكەین كە بەتەواوی مانا خاوەنی سەروەری خاكەكە بێت لە هەمو شوێنێكی وڵاتەكەدا.

وتیشی، بونی پەكەكە لەو وڵاتە رەهەندێكی گرنگی پەیوەندییەكانمانە لەگەڵ عێراق، سەرەتا چاوەڕوانین عێراق بە رێكخراوێكی تیرۆرستی بیناسێنێت و هەنگاوی جدی لە دژی بگرێتەبەر، تا ئەو چاوەڕوانییەمان بەدی دێت، بەردەوام دەبین لەسەر گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەی ئاسایشی نیشتمانیمان بە پێویستی داناوە.

ئەم وتانەی چاوشئۆغلو لە كاتێكدایە، لە 20_7_2022، سوپای توركیا بۆردومانی سەیرانگەی پەرخی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد و بەهۆیەوە نۆ كەس كوژران و 26 كەسیش برینداربون كە سەرجەمیان گەشتیاری شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا