رێباز حەملان وادەی ناردنی 700 ملیار دیناری دیكە لە عێراقەوە ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری و كارگێری، رایدەگەیەنێت، مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی شاندێكی فەرمییەوە نامەیەكی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە، لە نامەكەدا دوو خاڵی گرنگ باسكراوە‌، یەكەمیان داواكردنی مووچەی سێ مانگی دیكە و هەروەها هەمواركردنەوەی بڕگەی مووچە لە بوودجەی گشتی عێراقدا.

رێباز حەملان رایگەیاند، ئێمە پێشتر داوای مووچەی شەش مانگی كۆتایی ساڵی 2023مان لە عێراق كردبوو، حكومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر مووچەی سێ مانگی دەربڕی، كە مانگانە 700 ملیار رەوانە بكات، لەكاتێكدا ئێمە مانگانە داوای 800 ملیارمان كردبوو، لەكۆی ئەو سێ مانگەی كە رەزامەندییان لەسەر كردبوو، تا ئێستا دوو مانگیان رەوانە كردووە. وتیشی: لە كۆتایی ئەم مانگەدا 700 ملیاری دیكە دەنێرن.

راشیگەیاند، سوودانی بەڵێنی داوە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە سەر ناردنی سێ مووچە بدات، هیوایەكی زۆرمان هەیە سێ مووچەی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا