پۆڵەتیک پرێش
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا بڕیاری دا لەبارەی ئەوەی پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت و مۆبایل “پاکێجی خێزانی” دروست بکەن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە نووسراوێكدا كە رۆژی17_8_2022 دەرچووە، داوا لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دەكات پێویستە لە ماوەی مانگێكدا بڕیارەكە جێبەجێبكەن و دەبێت پاكێجەكە لە رووی نرخەوە گونجاوتر بێت یاخود هەمان نرخی ئێستا بێت. هەروەها پێویستە خێرایی ئینتەرنێت لەو پاكێجە خێراتر بێت لەوەی كە ئێستا هەیە.
بە گوێرەی نووسراوەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەو ماڵپەڕ، ئەپلیكەیشن و پێگانەی بلۆك دەكرێن بریتین لەمانە:
1. سووكایەتی بە ئایین، پێغەمبەران، كتێبە ئاسمانییە پیرۆزەكان و گشت ئایین و ئایینزاكانی كوردستان.
2. تێكدانی ئاسایشی پێكەوەژیان و كۆمەڵگە. بڵاوكردنەوەی رق و دووبەرەكی و تووندوتیژی (ئایینی، نەتەوەیی، هتد …)
3. پۆرنۆگرافی (ماڵپەڕە سێكسییەكان)
4. فرۆشتن و كڕینی چەك و تەقەمەنی
5. قومار بە هەموو جۆرەكانییەوە (ئەلیكترۆنی و هەر بابەتێكی دیكەی قومار)
6. دراوی ئەلیكترۆنی (هەموو جۆرەكانی)
7. هاندان و رێكلام بۆ جگەرە و خواردنەوە كحولییەكان
8. سەرجەم بابەتی ماددە هۆشبەرەكان
9. هاندانی تووندوتیژیی خێزانی، تووندوتیژی لەگەڵ ئافرەت و منداڵ بە هەموو جۆرەكانیەوە
10. تووندوتیژی دژی ئاژەڵ