شەپۆلێكی نوێی خۆڵبارین روو لە عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكەین سبەی یەكشەممە خۆڵبارین لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستپێبكاتەوە، پێشبینیش دەكەن رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو ناوبەناو هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

عامر جابری، وتەبێژی دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، رایگەیاند: پێشبینی دەكەن سبەی یەكشەممە ئاسمان لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بێ هەور دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێت بەراورد بە ئەمڕۆ، بەڵام (با) بە خێرایی 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە باكوورەوە بەرەو رۆژئاوا هەڵدەكات، هەندێكجاریش خێرایی (با) دەگاتە 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و دەبێتە هۆی خۆڵبارین.

وتیشی: مەودای بینین بۆ دوو تاوەكو چوار كیلۆمەتر كەمدەبێت.

باسی لەوەشكرد، سبەی ئاسمان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما هەر وەكو ئەمڕۆ شەممە دەبێت، هەروەها خێرایی با 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە باكوورەوە بەرەو رۆژئاوا هەڵدەكات و مەودای بینین لە نێوان شەش بۆ هەشت كیلۆمەتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا