پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەحمود عوسمان سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی دەڵێت، “ئەگەر دۆخی عێراق بەمشێوەیە بەردەوام بێت دوور نییە پریشکی بگاتە هەرێمی کوردستان، بێگومان ئەگەر ناکۆکی نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی پەرەبسێنێت ناکۆکییەکان لێرەش پەرەدەسێنێت”.
مەحمود عوسمان لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، عێراق كه‌وتووەته ده‌ست كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێک كه توانای ئیداره‌دانی ئه‌و وڵاته‌یان نییه، وه هه‌ر ته‌ركیزێكمان له‌سه‌ر كێشه حزبی و کەسییەکانە و ناكۆكیه‌كانیان بووه به‌دوژمنایه‌تی.
وتیشی، “سەدر بووه به پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان به‌كه‌یفی خۆی په‌رله‌مان ده‌گرێت، هه‌رچی بێت ته‌نانه‌ت ڕای ئه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێت ئه‌و شێوه كارانه هیچی هی ئه‌وه نین بڵێن یاساییه یان ده‌ستوریه”.
باسی لەوەشکرد، ئەو ململانێ سیاسییانەی لە عێراقدا هەیە وڵات به‌ره‌و خراپتر له ئێستای ده‌بات، چونكه عێراق ئێستا كێشه‌ی زۆره هه‌ر له‌گه‌نده‌ڵی و له بوونی میلیشیای به‌ڕه‌ڵا و مه‌سه‌له‌ی وشكه‌ساڵی و پاره‌ی سیاسی كه دزراوه و نێردراوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، میلله‌تی عێراقی دۆخی زۆر زۆر خراپه، خزمه‌تگوزاریی پێویستیان نییه”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئه‌م كوتلانه‌ی كه هه‌ن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن به‌یه‌كه‌وه هاوكاربن و ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌به‌رن و خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه بوونه‌ته دوژمن و دوژمنایه‌تی یه‌كتری ده‌كه‌ن، نزیکەی 10 مانگە هەڵبژاردن کراوە و هیچ حساب بۆ هاووڵاتیان ناکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو، كێشه‌كانمان له‌به‌غداده له‌ڕووی مووچه و بودجه‌وه له‌ڕووی نه‌وت و غاز، پێشمه‌رگه، مادده‌ی 140 بۆیە كه دۆخی به‌غدا وابێت و هیچی چاره‌سه‌ر نابێت و دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش خراپتر ده‌بێت”.