لاهور شێخ جەنگی بۆ پۆڵەتیك پرێس: چەقی ململانییە سیاسییەكان دەبەینە هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەئاهەنگی سەركەوتنی یەنەی نەورۆز لەشاری سلێمانی،هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، پەتای كۆرۆنا تەواوی چالاكییەسیاسییەكانی سنورداركرد بەڵام لەئایندەدا چەقی چالاكیی و ململانییە سیاسییەكان دەبەینە هەولێرو لەتەواوی شاروشارۆچكەكانی كوردستانیش ئامادەییمان دەبێت و لەگەڵ هاوڵاتیان دەبین.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:” كاتی زۆرمان لەبەردەستە و یەشتا سەرەتامانە بۆكاركردن و دوپاتیشی دەكەینەوە چەقی ململانییەسیاسییەكان دەبەینەوە هەولێرو هۆكاری دواكەوتنیشمان ئەوەبووە لەپێشتردا پەتای كۆرۆنا تەواوی چالاكییە سیاسییەكانی راگرتووە”.

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راشیگەیاند، لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق وەك چەپكە گوڵەكەی یانەی وەرشی نەورۆز موژدەی خۆش دەهێنینەوە بۆ سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، سلێمانی لەرابردوودا بەهۆی ململانێی سیاسییەوە پشتگوێ خراوەو دواكەوتووە و هەندێك لایەنیش بەدەستی ئەنقەست وایانكردووە سلێمانی پێش نەكەوێت.

باسی لەوەشكرد، پارێزگای سلێمانی دەكەنە چەقی ململانییە وەرزشییەكان و داواو خواستی وەرزشكاران جێبەجێدەكەن و پشتوانی وەرز دەبن لەسلێمانی و تەواوی هەرێمی كوردستان.

لاهور شێخ جەنگی، داواشی لەگەنجان كرد بێ ئومێد نەبن بۆئەوەش وتی، بەڵێنیان پێدەدەم رۆژ بەرۆژ كار بۆ نەهێشتن و چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان لەهەرێمی كوردستان بكەم.

شەوی ڕابردوو یانەی نەورۆزی پارێزگای سلێمانی بووە میوانی یانەی جنسییە و توانی بەئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكە بباتەو سەربكەوێت بۆ ڕیزی خولی نایابی عێراق بەو بۆنەیەشەوە ئێوارەی ئەمڕۆ 4ی حوزەیران لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی بەئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لەلێپرسراوانی حكومی و حزبی و وەرزش دۆستان پێشوازی لەگەڕانەوەی یانەیەكە كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا