حوسییەکانی یەمەن هێرشیانکردە سەر کەشتییەکی بەریتانیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە، حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیایان لە دەریای سووردا کردە ئامانج. بەڵام بەوتەی ئاژانسی بازرگانی دەریایی بەریتانیا، هیچ زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.

یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان رایگەیاند، هێزە دەریاییەکانی یەمەن کەشتییەکی نەوتی بەریتانیا بەناوی “پۆڵۆکس” لە دەریای سوور کردە ئامانج، ژمارەیەکی زۆر مووشەکیان ئاراستە کرد.

ئاژانسی بازرگانی دەریایی بەریتانیاو کۆمپانیای ئەمنی “ئەمبری” کە تایبەتە بە گواستنەوەی دەریایی، دوێنێ هەینی هێرشێکی مووشەکییان لە باکووری رۆژئاوای شاری مەخای یەمەن راگەیاند.

ئاژانسەکە جەختیشیکردەوە، “کەشتییەکە و تیمەکەی سەلامەتن”، لەکاتێکدا کۆمپانیای ئەمنی ئەمبری رایگەیاندووە “زیانێکی کەمیان بەرکەوتووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا